ئه‌وروپا

ئەڵمانیا دوو یاری دۆستانەی هەڵبژاردەکەی دیاری کرد

یاریگا- یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا بە فەرمیی وادەی دوو یاری دۆستانەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی ڕاگەیاند.

یەکێتییەکە وەک ئامادەکارییەک بۆ یارییەکانی یۆرۆی 2020, لە مانگی مارسی ساڵی نوێ، دوو یاریی دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا و ئیتاڵیا دەکات.

وەک لە ڕاگەیندراوەکەدا هاتووە، ڕۆژی 26ی ئەو مانگە لە مەدرید دەبنە میوانی هەڵبژاردەی ماتادۆر و، بە پێنج ڕۆژ دواتر لە نۆرنبێرگ میوانداریی ئازۆری ڕکابەری مێژووییان دەکەن.

مانشافت بۆ یارییەکانی یۆرۆ، کەوتۆتە گرووپێکی قورسەوە کە هەڵبژاردەکانی پورتوگال و فەڕەنساشی تیایە هاوشانی هەڵبژاردەیەکیتر کە دواتر ناسنامەکەی ئاشکرا دەبێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button