ئیسپانیاگرنگترین

خوان لاپۆرتا دێکۆ بەلاوەدەنێت و خۆی دەچێتە گفتوگۆی گواستنەوەی یاریزانێکەوە

Yariga App

یاریگا –

خوان لاپۆرتا قۆڵی لێهەڵدەماڵێت و خۆی دەچێتە گفتوگۆی گواستنەوەی یاریزانێکەوە، ئەوە سەرەرای هەوڵە بەردەوامەکانی دێکۆی بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە.

بلاوگرانا دەیانەوێ بە هەر جۆرێک بووە ئەم هاوینە نەخەنە هاوینەکەیتر و نیکۆ ویڵیامز بگوازنەوە ریزەکانیان، بەڵام لە چەند کاتژمێری رابردوودا یاریزانەکە گەڕایەوە بۆ راهێنانەکانی ئاتڵەتیک بیڵباو کە ئەوەش ئاماژەیەکی نەرێنی بوو بۆ کارگێڕی بارسا. وردەکاری زیاتر لەم بابەتەی خوارەوەیە:

بۆچی نیکۆ ویڵیامس بڕیاریداوە لە ئاتلێتیک بلباو بمێنێتەوە؟

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی sportی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، لاپۆرتای سەرۆک خۆی دەچێتە گفتوگۆی کڕینی ئەستێرە 22 ساڵانەکەوە.

سەرچاوەکە باس لەوە دەکات لاپۆرتا پێی وایە گواستنەوەی نیکۆ تەنها سوودە وەرزشییەکەی نییە، بەڵکو لایەنی بازرگانیی و ئەو سوودانەیشە کە دوای هاتنی یاریزانەکە لە رووی داراییەوە کەڵکی بۆیان دەبێت.

ئەم رۆڵ گۆڕینەی سەرۆک و بەڕێوبەری وەرزشی بارسا  بۆ راوکردنی ویڵیامز لە کاتێکدایە دێکۆ توانی لە کۆتاییدا دانی ئۆلمۆ لە لایپزیگ رازی بکات و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بە فەرمی رابگەیەندرێت.

هاوکات سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان باس لەوە دەکەن بارسێلۆنا رۆژانە پەیوەندیی دەکەن بە بریکارەکەی ویڵیامزەوە، بەوپێیەو ئەو یاریزانە بۆ ئەوان هێشتا کۆتایی نەهاتووە و ناشیەت تا تەواوەتی بڕیاری خۆی دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button