بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترینیاریگا

تایبەت بە یاریگا؛ شێرکۆ کەریم بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی مەرجی هەیە

داوای دروستکردنی تیپێکی رکابەر دەکات

Yariga App

یاریگا –

شێرکۆ کەریم بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی هەولێر مەرجی هەیە، بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق داوای دروستکردنی تیپێکی رکابەر دەکات.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، شێرکۆ کەریم یاریزانی یانەی هەولێر پێش ئەوەی بۆ پشوودان گەشتی تورکیا بکات، لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی هەولێر کۆبووەتەوە و بە یانەکەی راگەیاندووە، پێویستە تیپێک دروست بکرێت کێبڕکێ لەسەر پلەکانی پێشەوە بکات، نەوەک تەنیا بۆ مانەوە لە ریزی خولی ئەستیڕەکانی عێراق بەشداریی بکەن.

یاریگا زانیویەتی، تاوەکو ئێستا شێرکۆ کەریم گرێبەستەکەی لەگەڵ هەولێر نوێ نەکردووەتەوە و دوای گەڕانەوەی لە پشووەکەی هەڵسەنگاندن بۆ جموجۆڵەکانی یانەکەی قەڵاومنارە دەکات، ئینجا لەبارەی نوێکردنەوە و مانەوەی لە یانەکە بڕیار دەدات.

وەرزی رابردوو هەولێر لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بە کۆکردنەوەی 41 خاڵ پلەی چواردەمی بەدەستهێنا و لە لێواری دابەزین بوو، وەرزی پێشتریش بە کۆکردنەوەی 58 خاڵ پلەی شەشەمی بەدەستهێنا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button