ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

یوڤێنتوس لە کەریم ئەدیێمی نزیک بووەتەوە

Yariga App

یانەی یوڤێنتۆس نزیک بووەتەوە لە گواستنەوەی کەریم ئەدیێمی ئەستێرەی بۆروسیا دۆرتموند.

یۆڤی پێویستی بە هێرشبەرێکی تازەیە دوای فرۆشتنی ماتیاس سولێ و دین هویسین، نوێترین زانیارییەکانیش لە ئیتاڵیاوە باس لەوە دەکەن، یۆڤی و کەریم گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر خاڵە کەسییەکانی نێوانیان.

بەگوێرەی توتۆ سپۆرت، گرێبەستەکە بۆ پێنج وەرز دەبێت و مووچەی ئەو یاریزانە 3.5 ملیۆن یۆرۆ دەبێت. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، یۆڤی ئامادەیە 35 ملیۆن یۆرۆ بداتە دۆرتموند لەگەڵ 10 ملیۆنی دیکە بەپێی ئاست و ئەنجام.

یۆڤی جگە لە کەریم، هاوکات هەوڵ بۆ گواستنەوەی ژان کلێر تۆدیبی بەرگریکاری نیس و  تیون کووپمینەری ناوەڕاستکاری ئەتەلەنتا دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button