ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

عەلی جاسم پەیوەندی بە یانەیەکی ئیتاڵییەوە کرد

عەلی گۆڵکاری جامی ئاسیای ژێر 23 ساڵان بوو

Yariga App

یاریگا –

عەلی جاسم، ئەستێرەی عێراقی و یانەی کارەبا، بە فەرمی پەیوەندی بە یانەی کۆمۆی ئیتاڵییەوە کرد.

یانەی کۆمۆ لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویکردووەتەوە، عەلی جاسم پشکنینەکانی پزیشکی بە سەرکەتوویی تێپەڕاند و بۆ ماوەی سێ وەرز دەبێتە یاریزانی کۆمۆ.

لە بەیاننامەکەی یانە ئیتاڵییەکەدا هاتووە

یانەی کۆمۆ بە دڵخۆشییەوە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ عەلی جاسم، یەکێک لە درەوشاوەترین بەهرەمەندەکانی ئاسیا رادەگەیەنین. عەلی جاسم دوێنێ پشکنینی پزیشکی لە پاریس کرد، عەلی گرێبەستێکی بۆ ماوەی سێ ساڵ واژۆ کردووە.

سێسک فابرێگاس، راهێنەری کۆمۆ لەبارەی گواستنەوەی عەلی جاسم دەڵێت

بڕوامان وایە جاسم بە خێرایی لەگەڵ کۆمۆ بەرەوپێش دەچێت. تاوەکو ئێستا ئاستێکی بەرز لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی و یانەکەی لە چامپیۆنزلیگ پێشکەش دەکات. هیوادارم بەزووترین کات کاریگەری لە ئیتاڵیا و وەرزی داهاتوو ببینین.

ئەستێرەکەی پێشووی یانەی کارەبا بە پێگەی فەرمی کۆمۆی راگەیاندووە

زۆر دڵخۆشم بە پەیوەندی کردنم بە یانەی کۆمۆ. ئەمە وێستگەیەکی زۆر گرنگی کاروانی تۆپی پێی منە. زۆر سوپاسی هەمووان دەکەم کە یارمەتییان داوم، تاوەکو بگەمە ئەم خاڵە. بە پەرۆشم بۆ دەستپێکردنی چاپتەرێکی نوێ لە ئیتاڵیا و خرۆشاوم بۆ پێشکەشکردنی باشترین ئاستی خۆم لەگەڵ کۆمۆ. دەمەوێت سوپاسی سێسک فابرێگاس و دەستەی کارگێڕی یانەکە بکەم، چونکە متمانەیان بە من بوو. بەڵێن دەدەم، زۆر خۆم ماندوو بکەم، تاوەکو سەرکەوتن بۆ ئەم یانەیە و خەڵکی عێراق بەدەستبهێنم. سوپاس بۆ پشتگیری بەردەوامتان.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by ComoFootball (@comofootball)

عەلی جاسم، تەمەن 20 ساڵ لە وەرزی رابردوودا بە خواستن یاری بۆ یانەی قوە جەوییە کرد. یاریزانە عێراقییەکە 13 یاری نێودەوڵەتی لەگەڵ عێراق کردووە و گۆڵکاری جامی ئاسیای ژێر 23 ساڵان بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button