ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بەفەرمی ناپۆلی وەڵامی دەنگۆکان دەداتەوە

یاریزانێکی باشە بەڵام پێویستمان نییە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ناپۆلی ئیتاڵی لە بە فەرمی وەڵامی دەنگۆی گواستنەوەی ماریۆ هێرمسۆ دەداتەوە.

ماڵپەڕی فەرمی ناپۆلی لە بەیاننامەیەک رایدەگەیەنێت ماریۆ هێرمسۆی ئیسپانی بەشێک نییە لە پلانەکانی یانەکە و دەنگۆی گواستنەوەی یاریزانەکە دوورە لە راستی.

رۆژنامەی توتۆ سپۆرت بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی دەنگۆی پەیوەندیکردنی هێرمۆسۆ بە یانەکەمان. بۆ هێڵی بەرگری ئالێساندرۆ بوۆنگیرنۆ و رافا مارینمان گواستووەتەوە و هیچ بەرگریکارێکی دیکە ناگوازینەوە، هەرچەندە هێرمۆسۆ یاریزانێکی باشە بەڵام بەشێک نییە لە پلانەکانمان.

ماریۆی تەمەن 29 ساڵان لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید کۆتایی هات و ماڵئاوایی لە یانەکەی کرد. ئێستا یاریزانێکی ئازادە و دەتوانێت بەخۆڕایی پەیوەندی بە یانەیەکی دیکە بکات، نرخیشی لەبۆرسەی یاریزانان 25 ملیۆن یۆرۆیە.

ماریۆ لە هاوینی 2019 بەبڕی 25 ملیۆن یۆرۆ لە ئیسپانیۆلەوە پەیوەندی بە رۆخی بلانکۆس کرد. بەدرێسی یانە مەدریدییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 174 یاریی کردووە، 10 گۆڵی کردووە و 6 گۆڵی دروستکردووە، نازناوێکی لالیگاشی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button