عێراقکوردستانگرنگترین

ئاکام هاشم پەیامێک بۆ هاندەرانی هەولێر دەنێرێت

هەرگیز پاڵپشتی هاندەران لە یاد ناکەم

Yariga App

یاریگا –

دوای جێهێشتنی یانەی هەولێر، ئاکام هاشم پەیامێک بۆ هاندەرانی یانەکە دەنێرێت و خۆی بۆ قەرزباریان دەزانێت.

دوای چوار وەرز یارییکردن لە ڕیزی هەولێر، ئاکام هاشم یاریزانی دڵی بەرگری یانەکە ئەمڕۆ بە فەرمی ماڵئاوایی لە هەولێر و هاندەران کرد و ریزی تیپەکەی جێهێشت، ئاکام لە ستۆری فیس بووک پەیامێک بۆ هاندەرانی هەولێر جێدەهێڵێت و دەڵێت؛

بڕیاری جێهێشتنی یانەی دایک بڕیارێکی قورس بوو، سوپاسی هاندەران و جەماوەری تیپەکە دەکەم ئیتر پەیوەندیم بە هەولێرەوە نەما، هەموو کات خۆم بە قەرزاری هەولێر و هاندەرانی دەزانم، داوای لێبوردن دەکەم ئەم وەرزە لێتان دادەبڕێم ناتوانم خزمەتان بکەم، هەرگیز پاڵپشتیتان لە بیر ناکەم و شانازیتان پێوە دەکەم، هیوادارم لە بەرزترین ئاست بتانبینم، داوای لێبوردن لە گەورە و بچوکی هەولێر دەکەم بۆ هەمیشە لەدڵمن.

ئاکام هاشم یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە ( 23ـی تەممووز/ یۆلیۆی 2024) بە شێوەیەکی فەرمی ریزی قەڵا و منارەی جێهێشت و بۆ ماوەی دوو وەرز پەیوەندی بە شوڕتەی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button