بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ تەڵەبە ئۆفەرێکی گەورەی پێشکەشی عەلی شاخەوان کردووە

بۆ وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق

Yariga App

یاریگا –

تەڵەبە ئۆفەرێکی گەورەی پێشکەشی عەلی شاخەوان کردووە و دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق بیگوازێتەوە ریزەکانی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی تەڵەبە ئۆفەرێکی بە بڕی 175 ملیۆن دینار پێشکەشی عەلی شاخەوان ناوەڕاستکاری لاوی یانەی هەولێر کردووە، بۆ ئەوەی بۆ وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق بیباتە ریزەکانی، کە ئێستا یاریزانەکەی هەولێر گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی هاتووە.

عەلی شاخەوان هاوینی رابردوو بۆ ماوەی دوو وەرز بە 110 ملیۆن دینار گرێبەستی لەگەڵ یانەی هەولێر واژۆ کرد، بەڵام دواتر بە رێککەوتن و رەزامەندیی هەردوولا گرێبەستەکەیان بۆ ساڵێک کەمکردەوە، دوای تەواوبوونی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، ئێستا عەلی شاخەوان سەربەستە و مافی دەستبەرداربوونی هەیە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، تاوەکو ئێستا عەلی شاخەوان لەبارەی داهاتووی خۆی لە نێوان مانەوەی لە هەولێر و رۆیشتنی بڕیاری خۆی نەداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button