بەفەرمی جۆشوا زیرکزی پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد کرد
یاریگا –
بەشێوەیەکی فەرمی جۆشوا زیرکزی هۆڵەندی پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی کرد.
ماڵپەڕی فەرمی مانچێستەر یونایتد بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی جۆشوا زیرکزی ئەستێرەی پێشووی یانەی بۆڵۆنیا گرێبەستی لەگەڵ مان یونایتد واژۆ کردووە و ئێستا یاریزانێکی نوێی شەیتانە سوورەکانە.
See you back here in 30 minutes.
Just Zaying… 🇳🇱#MUFC pic.twitter.com/azeqMvewAz
— Manchester United (@ManUtd) July 14, 2024
گرێبەستەکەی زیرکزی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بۆ ماوەی 5 وەرز دەبێت، ئەستێرە هۆڵەندییەکە تا هاوینی 2029 یاری بۆ مانچێستەری سوور دەکات.
بەپێی مەرجێکی گرێبەستەکە، مانچێستەر بژاردەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکەش لەبەردەستدا دەبێت. لەبەرامبەر گواستنەوەی یاریزانەکە بڕی 42,5 ملیۆن یۆرۆ بە بۆڵۆنیای ئیتالی دەدات.
جۆشوا لە هاوینی 2022 بەبڕی €8.50 ملیۆن یۆرۆ لە بایرن میونشنەوە پەیوەندی بە بۆڵۆنیا کرد، وەرزی رابردوو ئاستێکی بەرزی لەگەڵ یانەکە پێشکەشکرد. بەشداری 37 یاری یانەکەی کرد، 12 گۆڵی کرد و 7 گۆڵیشی دروستکرد.
Ready to make his mark 🔥
Joshua Zirkzee: welcome to Manchester United ❤️#MUFC
— Manchester United (@ManUtd) July 14, 2024