بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

نەسڕ گرێبەستی کریستیانۆ رۆناڵدۆ نوێدەکاتەوە

ئەفسانە پۆرتوگالییەکە چاوی لە جامی جیهانییە

Yariga App

یاریگا –

یانەی نەسڕی سعودی دەیەوێت گرێبەستی ئەفسانەی پۆرتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ نوێبکاتەوە.

رۆژنامەنووسی شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، یانەی نەسڕی سعوودی دەیەوێت ئۆفەرێک پێشکەشی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بکات گرێبەستەکەی تاوەکو 2026 نوێبکاتەوە.

رۆژنامەنووسە ئیتالییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە نەسڕ لەگەڵ کریستیانۆ دڵخۆشە، بڕیارەکە لەدەست یاریزانەکەیە و بیر لە پێشنیاری سعوودییەکان دەکاتەوە.

ئەگەر رۆناڵدۆ بە ئۆفەرەکەی نەسڕ رازی ببێت، ئەوا تا مۆندیالی 2026 لە یاریکردن بەردەوامدەبێت. هەفتەی رابردووش ماڵپەڕی رێلێڤۆ لە راپۆرتێکی تایبەت ئاشکرایکرد، کریستیانۆ دەیەوێت بەشداری مۆندیالی داهاتوو بکات و خۆی بۆ ئەو مەبەستە ئامادە دەکات.

بۆیە بەپێی لێکدانەوەکان کریستیانۆ بەتەواوی خۆی یەکلایی کردووەتەوە و بڕیاریداوە جارێ واز لە یاریکردن نەهێنێت و بەشداری مۆندیالی 2026 بکات.

دۆن لە سەرەتای ساڵی 2023 پەیوەندی بە یانە سعودیەکە کرد، بە درێسی نەسڕ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 64 یاریی کردووە، 58 گۆڵی کردووە و 15 گۆڵیشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button