بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بۆ یەکەمین جار دوای 18 ساڵ بالۆتێلی ئەورووپا جێدەهێڵێ

Yariga App

یاریگا –

ماریۆ بالۆتێلی بارگەی تێکدەنێت و تۆپی پێی ئەورووپا جێدەهێڵێ بۆ یەکەمین جار دوای 18 ساڵ لە کاروانی پیشەگەرێتی.

سوپەر ماریۆ یەک دەستپێکی پیشەگەرێتی لە یانەی لومێزانیێ ئیتاڵیەوە بوو لە ساڵی 2006. لەو کاتەوە چەندین یانەی جیاوازی کردووە وەک ئینتەر میلان، مانچێستەر سیتی، ئەیسی میلان، لیڤەرپووڵ، نیس، مارسێی، بریشیا، مۆنزا، ئەدەنە سپۆر، سیۆنی سویسری و ئێستایش هەر لە یانەیە ئەدەنەی تورکیە.

بەپێی زانیارییەکانی رودی گالێتی رۆژنامەبووسی سکای سپۆرتس، یانەی کۆرینتیانسی بەڕازیلی گەشتووەتە رێککەوتن لەگەڵ هێرشبەرەکەی پێشووی ئازوری و بە فەرمی دەبێتە یاریزانی ئەو یانەیە.

گالێتی ئەوەیشی زانیووە کە گرێبەستەکە لەسەر بنەمای دوو ساڵە و، بۆ هەر وەرزێکی یاریکردن 3 ملیۆن یۆرۆ دەدرێتە یاریزانە 33 ساڵانەکە.

ماریۆ لە کیشوەری ئەورووپا چەندین نازناوی گەورە و گرنگی لەگەڵ یانە جیاوازەکاندا بردووەتەوە. دیارترینیان چامپیۆنزلیگی 2029-2010 بوو لەگەڵ ئینتەر میلان.

لەسەر ئاستی تاکەکەسیش ساڵی 2010 خەڵاتی گۆڵدن بۆی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button