سعودیەگرنگترینیۆرۆی 2024

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە چەند رۆژی داهاتوو بڕیارێکی چارەنووساز دەدات

پێشتر لەگەڵ رۆبێرتۆ مارتینێز کۆدەبێتەوە

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە چەند رۆژی داهاتوو بڕیارێکی چارەنووساز دەدات و لەبارەی چارەنووسی کاروانی وەرزشی خۆی بڕیارێکی یەکلاکەرەوە دەدات.

رۆی سانتۆس رۆژنامەنووسی پۆرتوگاڵی بە کەناڵی CNNـی پۆرتوگاڵی راگەیاندووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی نەسڕی سعوودی لەگەڵ رۆبێرتۆ مارتینێز راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ کۆدەبێتەوە، ئینجا لەبارەی داهاتووی خۆی لە کاروانی یارییە نێودەوڵەتییەکان بڕیار دەدات.

رۆژنامەنووسە پۆرتوگاڵییەکە رایگەیاندووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەم چەند رۆژە لەگەڵ راهێنەری هەڵبژاردەکەی کۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی پلانی ئایندەی هەڵبژاردەکەی بزانێت، ئینجا لەبارەی داهاتووی خۆی بڕیار بدات، گەرچی هێرشبەرە 39 ساڵانەکە پێشتر بڕیاریدابوو تاوەکو مۆندیالی 2026 لەسەر یاریی نێودەوڵەتی بەردەوام بێت، بەڵام بەردەوامی رەخنەکان بۆچوونی دۆنی گۆڕیوە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەهۆی ئەو رەخنانەی لە یۆرۆی 2024 لێیگیران، هەست بە تووڕەیی دەکات و لەوانەیە بڕیار بدات واز لە یاریی نێودەوڵەتی بهێنێت، کە لە یۆرۆی 2024 لە قۆناخی چارەکی کۆتایی لەسەر دەستی فڕەنسا لە پاڵەوانێتییەکە کرانە دەرەوە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یۆرۆی 2024 نەیتوانی هیچ گۆڵێک بۆ هەڵبژاردەکەی بکات و بەشێک لە هاندەران و چاودێران بڕوایان وایە دۆن شایستەی ئەوە نییە لە هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ سەرەکی بێت، کە شەشەمین وەشانە بەشداریی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button