ئەفریقاگرنگترین

سێ یاریزانی مەغریبی خنکان و دووی دیکەش بێسەروشوێنن

لە رووداوێکی تراژیدیدا، سێ یاریزانی بەشدار لە خولی نایابی مەغریبی خنکان

Yariga App

یاریگا –

تیمەکانی بەرگریکاری شارستانی مەغریب، سێ یاریزانی یانەی ئیتیحاد تەنجەیان لە خنکان رزگارکرد، دوو یاریزانی دیکەش بێسەروشوێنن.

بەلەمێک لە نزیک کەناراوەکانی شاری تەتوان لە باکووری مەغریب نقوومبوو، بەلەمەکە چەند یاریزانێکی یانەی ئیتیحاد تەنجەی تێدابوو، یانەکە لە خولی نایابی وڵاتەکە بەشدارە.

عەبدوڵا مورابیت، ئەمینداری گشتی یانەکە بە میدیاکانی مەغریبی گوتووە

سێ یاریزان لە خنکان رزگارکراون و تاوەکو ئێستا پڕۆسەی گەڕان بە دوای دوو یاریزانی دیکە بەردەوامە. هەریەکە لە عەبدوللەتیف ئەخریف و سەلمان حەراق بێسەرووشوێنن. بەلەمەکە بەهۆی بەهێزی شەپۆڵەکانەوە نقوومبووە، یاریزانەکان بۆ گەشتێکی دەریایی، بەیەکەوە بوون.

لە وەرزی رابردوودا، ئیتیحاد تەنجە پلەی 12ی خولی نایابی مەغریبی بەدەستهێنا و یانەکە لە ساڵی 1936 دامەزراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button