ئینگلتەرایاریگا

فەرمی: لامپارد بەشداری نەکردنی تامی ئەبراهامی بەرامبەر وێست هام ڕاگەیاند

یاریگا- فرانک لامپاردی ڕاهێنەری چێڵسی بە فەرمی یاری نەکردنی تامی ئەبراهامی بۆ یاریەکەیان بەرامبەر وێست هام ڕاگەیاند.

لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەکەی وێست هام، ڕاهێنەرە ئینگلیزییەکە لە بارەی دۆخی هێرشبەرە لاوەکەی بلووزەوە گوتی: “ئەبراهام بۆ یاریەکەی وێستاهم ئامادە نابێت، چاوەڕێ دەکەین تا بزانین کۆتایی هەفتە چی شتێکی نوێ دەخرێتە ڕوو سەبارەت بارودۆخی ئەو.”

لاوە درەوشاوەکەی چێڵسی بە 10 گۆڵ دووهەم گۆڵکاری ئەم وەرزەی پریمەرلیگە و 2 گۆڵ لە جێمی ڤاردیەوە دوورە. لە هەفتەی پێنجەمی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ڤالێنسیا دووچاری پێکان هات و بە چاوی پڕ فرمێسکەوە یاریگای بە جێهێشت.

پێکانی ئەبراهامی گۆڵکار لە کاتێکدایە چێڵسی لە ئێستادا پلەی چوارەمی پریمەرلیگ دێن و لە چامپیۆنزلیگیش کۆمەڵەکەی ئاڵۆزتر بووە بەهۆی نزیکی خاڵی یانەکانی کۆمەڵەکە لە یەکتر. ئاژاکس بە 10 خاڵ پێشەنگە و هەرچی بلووز و شەمشەمەکوێرەکانی ئیسپانیاشە، بە هاوبەشی خاڵ ‘8’ دووەم تا سێیەمن. لیلی فەرەنسی تەنها خاڵێکی لەو سێ یانەی گرووپەکەی وەرگرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button