بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

نەسڕ و ئێدەرسن رێککەوتن

هەموو شتێک کۆتایی هاتووە

Yariga App

یاریگا –

یانەی نەسڕی سعودی لەگەڵ ئێدەرسنی گۆڵپارێزی مانچێستەر سیتی گەیشتووەتە رێککەوتن.

ماڵپەڕی گۆڵ بڵاویکردووەتەوە، نەسڕی سعودی لەگەڵ ئێدەرسن گەیشتووەتە رێککەوتن، گۆڵپارێزە بەرازیلییەکە بۆ دوو وەرزی پەیوەندی بە یانە سعودییەکە دەکات و بۆ ئەو دوو وەرزەش بڕی 60 ملیۆن یۆرۆی پێدەدرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی گۆڵ، مانچێستەر سیتی ئاگاداری رێککەوتنی نێوان هەردوولایەنە، چاوەڕوانی ئۆفەری فەرمی یانە سعودیەکەیە و ئامادەیە بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئێدەرسن ببێت.

بلوو موون گرێبەستی ئۆرتێگای تا هاوینی 2026 نوێکردووەتەوە، هەریەکە لە مارک ماینیانی گۆڵپارێزی ئەیسی میلان و دیێگۆ کۆستای گۆڵپارێزی پۆرتۆش بەربژێرن بۆ پەیوەندیکردن بە یانە ئینگلیزییەکە.

هاوکات پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو بەشێوەیەکی فەرمی نەسڕ گواستنەوەی ئێدەرسن رابگەیەنێت و یەکێکی دیکە لە کاریگەرترین یاریزانەکانی خولەکانی ئەوروپا بەرەو خولی رۆشەنی سعودی بگوازێتەوە.

گۆڵپارێزە تەمەن 30 ساڵانییەکە لە هاوینی 2017 لە بێنفیکاوە بەبڕی 40 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە سیتیزن کرد، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 332 یاری کردووە، 257 گۆڵی لێکراوە و لە 155 یاری تۆڕی گۆڵەکەی بەخاوێنی پاراستوە.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، شەش نازناوی پرێمەرلیگ، نازناوێکی جامی سوپەری ئەوروپا، نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان، چوار نازناوی جامی خولی ئینگلتەرا، دوو نازناوی جامی یەکێتی ئینگلتەرا و دوو نازناوی جامی قەڵغانی لەگەڵ یانەکە بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button