دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

داڤید رایا پاداشتی ئاستە نایابەکەی لەگەڵ ئارسیناڵ وەرگرت

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ پاداشتی داڤید رایای دایەوە لەپای ئەو ئاستە بەرزەی وەرزی رابردوو لەگەڵ یانە لەندەنیەکە پێشکەشی کرد.

رایا کە هاوینی 2023 بە بڕی 3 ملیۆن پاوەند و بە خواستن لە برێنتفۆردەوە گواسترایەوە گەنەرز، هەرزوو توانی شایستەیی خۆی بسەلمێنێت و جێگەی ئارۆن رامسدەیڵ بگرێتەوە.

کەمێک پێش ئێستا فابریزۆ رۆمانۆ لە پێگەی فەرمی خۆی لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردەوە کە ئارسیناڵ مەرجی کڕینەوەی ئەو گۆڵپارێزە ئیسپانییەی چالاک کردووە و کردوویەتی بە یاریزانی هەمیشەیی گەنەرز.

رۆمانۆ ئاشکرایشی کردووە کە بری بە هەمیشەییکردنی گرێبەستی گۆڵپارێزە 28 ساڵانەکە 27 ملیۆن پاوەند لەسەر خەزێنەی تۆپچیەکان کەوتووە. ئەوەش پێشتر کاتی گواستنەوەی بە خواستن بڕیاری لەسەردراوە و ئێستا تەواوکراوە.

بەو هەنگاوە، رایا دەبێتە رەگەزێکی سەرەکی لە پرۆژەی یانەکەی باکووری لەندەن و تیمەکەی میکێل ئارتێتا.

رایا لە یەکەم وەرزیدا لەگەڵ ئارسیناڵ توانی ببێتە خاوەنی زۆرترین کلین شیت لەسەر ئاستی سەرجەم گۆڵپارێزەکانی پرێمەرلیگ و تەنانەت خەڵاتی دەستکێشی زێڕینی بۆ باشترین گۆڵپارێزی خولەکەیش بردەوە.

 

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button