ئیسپانیاگرنگترینمۆندیال

فیفا دەیەوێت یاریی کۆتایی مۆندیال لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بکرێت

Yariga App

یاریگا –

جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید کۆببێتەوە، بۆ ئەوەی یاریی کۆتایی مۆندیالی 2030 لە سانتیاگۆ بیرنابیۆ بکرێت.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، فیفا دەیەوێت یاریی کۆتایی مۆندیالی 2030 لە یاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ لە مەدرید بکرێت مۆندیالەکە لە هه‌ر سێ وڵاتی ئیسپانیا، پورتوگال و مەغریب ده‌كرێت، جیانی ئینفانتینۆ هه‌وڵده‌دات پێرێز رازی بكات یاریی كۆتایی له‌و یاریگایه‌ بكرێت، بەڵام کێشەیەک هەیە ئەویش فیفا دەیەوێت بۆ ماوەی نزیکەی 3 مانگ یاریگاكه‌ بەکاری بهێنێت بۆ ئامادەکارییەکان بۆ رێکخستنی مۆندیال.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆبوونەوەی بەرپرسانی فیفا لەگه‌ڵ سه‌رۆكی یانه‌ی ریال گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و قازانجەی کە یانەکە لە مۆندیالی یانەکانی 2025 به‌ده‌ستی ده‌هێنێت، ئەمە جگە لە وردەکارییەکانی میوانداری یاریی کۆتایی جامی جیهانی 2030.

ئاماژەی بەوەشکردووه‌، یانەی ریال مەدرید بە باشی ئاگاداری ئەو داهاتە گەورەیەیە کە لە ئەنجامی ئەنجامدانی یاریی کۆتایی مۆندیال لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەدەستی دەهێنێت، سوودمەندە لە هەندێک لەو نمایشە هونەری و ئاهەنگانەی لەوێ ده‌كرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئینفانتینۆ و پێرێز لە پاریس  ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی بەشداری لە مەراسیمی 120 ساڵەی دامەزراندنی فیفا بکه‌ن، سه‌رۆكی فیفاش ده‌یه‌وێت ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ بقۆزێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌ له‌گه‌ل پێرێز بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button