ئه‌مریکاگرنگترین

سانتۆس هەواڵێکی ناخۆشی لەبارەی پێلێ راگەیاند

لە تەمەنی 101 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

Yariga App

یاریگا –

دایکی پێلێ، ئەفسانەی بەرازیلی لە تەمەنی 101 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

سێلێستێ ئارانتێس، شەوی رابردوو کۆچی دواییکرد، ئەمەش دوای بەسەربردنی پێنج ساڵ وەک کەسێکی رووەکی.

ئارانتێس تاوەکو ساتی مردنی، نەیدەزانی پێلێی کوڕی کۆچی دواییکردووە. لە پێنج ساڵی رابردوودا، لە خواردنی گۆشت دوورکەوتبووە و ببووە کەسێکی رووەکی.

سانتۆس، یانەی پێشووی پێلێ لە بەیاننامەیەکدا نووسیویەتی

بە داخێکی زۆرەوە، کۆچیی دوایی سێلێستێ ئارانتێس دۆ ناسیمێنتۆ، باوکی ئەفسانەی نەمرمان رادەگەیەنین. ژنێکی رەشپێست، لە ژیانی خۆیدا رووبەڕووی نادادپەروەری و ئاستەنگی زۆر بووە، بەڵام خێزانێکی باشی پێکهێنا.

پێلێ لە دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی ساڵی 2022 لە تەمەنی 82 ساڵیدا دوای شەڕێکی درێژ لەگەڵ شێرپەنجە، گیانی لەدەستدا. پێلێ کێشەی گورچیلە و پڕۆتستاتی هەبوو. لە ساڵی 2021 بۆ لابردنی گرێیەک نەشتەرگەریی قۆڵۆنی کرد.

سێلێستێ خاوەنی سێ کوڕ بوو، هەرچەندە لە سەرەتای ژیانی لاویدا، دژی ئەوە بوو پێلێ ببێتە یاریزانی تۆپی پێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button