سعودیەگرنگترین

نەسڕ نرخی یاریزانێكی دیاری دەكات

یاریگا –

یانەی نەسری سعودی نرخی سادیۆ مانێی سەنیگالی و ئەستێرەی یانەكەی دیاری دەكات.

مانێ لە گواستنەوەكانی هاوینی ساڵی 2023 لە ریزەكانی بایرن میونشنەوە بە بەهای 30 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە نەسرەوە كرد.

گرێبەستەكەی مانێ لەگەڵ نەسر لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.

 


بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی Todofichajes یانەی فەنارباچێی توركی دەیەوێت لە گواستەوەكانی هاوینەدا گرێبەست لەگەڵ سادیۆ مانێ واژۆ بكات.

بەگوێرەی زانیارییەكانی هەمان سەرچاوە، نەسر بە فرۆشتنی مانێ رازی دەبێت، بەڵام ئەگەر ئۆفەرێكی دارایی گونجاوی بۆ بێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، نەسر بۆ دەستبەرداربوون لە سادیۆ مانێ داوای 15 ملیۆن یۆرۆ دەكات، ئەگەر ئۆفەری گونجاو نەهات ئەوا رازی دەبێت بە خواستن ریزەكانی یانەكە جێبهێڵێت.

سادیۆ مانێ

وەرزی رابردوو مانێ لەگەڵ نەسر بەشداری لە 46 یاری كرد و توانی 19 گۆڵ بكات و 11 گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button