ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

“چوارشەممە یاخود پێنجشەممە ڕایۆلای بریکاری زاڵاتان دەگاتە میلانۆ”

یاریگا- دەنگۆیەکان بەردەوامییان هەیە لەسەر وێستگەی دواتری زاڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ دوای خولی ئەمریکی.

لە ماوەی ڕابردوودا ناوی ئەستێرە سویدیەکە بە توندی دەبەسترایەوە بە یانەکانی ناپۆلی، پۆڵۆنیا، مانچستەر یونایتد و ئەی سی میلان. لە ئێستادا ڕۆژنامەی توتۆسپۆرتی ئیتاڵی بڵاوی کردۆتەوە کە چوارشەممە یاخود پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە مینۆ ڕایۆلای بریکاری گۆڵکارە بە ئەزموونەکە، دەچێتە شاری میلانۆ بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی نوێ و ڕێککەوتن لەگەڵ ئەی سی میلان بۆ گەڕاندنەوەی سوڵتان لەگەڵ یانەکەی پێشووتری.

زاڵاتان لە ئێستادا تەمەنی 38 ساڵە و مانگی دیسەمبەری ئەمساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ گالاکسی ئەمریکی کۆتایی دێت و ئەو وڵاتە جێدەهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button