ئینگلتەراگرنگترین

رێکاری یاسایی دەگرێتەبەر؛ مانچێستەر سیتی ترسی هەیە دابەزێتە ریزی یانە پلە یەکەکان

یاریگا –

مانچێستەر سیتی مەترسی هەیە دابەزێنرێتە ریزی یانە پلە یەکەکانی ئینگلتەرا و بڕیاریداوە رێکاری یاسایی توند لەدژی کۆمەڵەی پرێمەرلیگ بگرێتەبەر.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بڕیاریان داوە رێکاری یاسایی توند لەدژی کۆمەڵەی پرێمەرلیگ بگرنەبەر، کە هەرگیز بەوشێوەیە رێکاری یاسایی لەدژییان نەگیرابێتەبەر.

مانچێستەر سیتی کە بە سەرپێچیکردن لە یاسای ژمارە 115ـی تایبەت بە یاسای دارایی خاوێن تۆمەتبارە و 115 تۆمەتی ئاڕاستە کراوە، رۆژی دووشەممەی داهاتوو دەست بە وەرگرتنی روونکردنەوە و قسەکانی مانچێستەر سیتی دەکرێت و بۆ ماوەی شەش هەفتە بەردەوام دەبێت.

رۆژنامە بەریتانییەکە راشیگەیاندووە، چاوەڕێ دەکرێت مانچێستەر سیتی بەهۆی ئەو سەرپێچییانەی لە یاسای دارایی خاوێن کردوویەتی رووبەڕووی سزای توند ببێتەوە کە یەکێک لەو سزایانە ئەوەیە دابەزێنرێتە ریزی یانە پلە یەکەکان، کە مان سیتی چوار وەرزە لەسەریەک نازناوی پرێمەرلیگ دەباتەوە.

مانچێستەر سیتی دەیەوێت دەستپێشخەریی بکات و بە رێکاری یاسایی لەدژی کۆمەڵەی پرێمەرلیگ بوەستێتەوە و سکاڵا لەسەر کۆمەڵەی پرێمەرلیگ تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button