ئینگلتەرا

بە پەلە: مۆرینهۆ بژاردەی یەکەمی تۆتنهامە بۆ شوێنگرتنەوەی پۆچێتینیۆ

یاریگا- ئەمشەو بە بڕیارێکی بۆردی یانەی تۆتنهام ماوریسیۆ پۆچێتینیۆی ڕاهێنەر لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە و ئەوەش بە گوێرەی لێدوانێکی دانێل لیڤی بەڕێوبەری گشتی یانەکە.

تۆزێک پێش ئێستا تۆڕی هەواڵیی سکای سپۆرتس لە هەواڵێکی بە پەلەیەدا بڵاویان کردەوە کە جۆزێ مۆرینهۆ بژاردەی یەکەمە بۆ شوێنگرتنەوەی ڕاهێنەرە ئەرجەنتینیەکە.

هەر بە گوێرەی هەواڵەکەی سکای سپۆرتس، لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا لیڤی بڕیارەکە دەدات و گفتوگۆکان ڕادەگەیەنرێت. ئەوەشی خستۆتە روو کە ماسیمیلیانۆ ئالێگری لە پلانەکانی سپێرسدا نییە، وەک پێشتر دەنگۆی وا بەربڵاو بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button