ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

HERE WE GO؛ ئێمباپێ واژۆی لەسەر گرێبەستەکەی ریال مەدرید کرد

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ واژۆی لەسەر گرێبەستەکەی ریال مەدرید کردووە و لەبارەی تەواوی وردەکارییەکانی گرێبەستەکەیان رێککەوتوون.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، کیلیان ئێمباپێ واژۆی لەسەر گرێبەستەکەی کردووە و ئەم هەفتەیە ریال مەدرید بەفەرمی گرێبەستەکەی رادەگەیەنێت، کە لەوەتەی مانگی فێبرایەرەوە هێرشبەرە فڕەنسییەکە بڕیاری یەکلاکەرەوەی خۆی داوە و بڕیاریدابوو بچێتە ریال مەدرید.

بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکانی فڕەنسا و ئیسپانیا، سبەی دووشەممە ریال مەدرید بەفەرمی گرێبەستەکەی ئێمباپێ رادەگەیەنێت کە بە گرێبەستێکی ئازاد بۆ ماوەی پێنج ساڵ درێسی لۆس بلانکۆس دەپۆشێت.

ئێمباپێ دوای راگەیاندنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید، وابڕیارە دوای گەڕانەوەی لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا رۆژی 15 یان 16ـی مانگی داهاتوو وەکو یاریزانی نوێی ریال مەدرید بە میدیاکان بناسێنرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button