چامپیۆنزلیگگرنگترین

ڤیدیۆ: ئامۆژگارییە نایابەکەی مۆرینهۆ بۆ تێرزیچ

Yariga App

دوابەدوای شکستەکەی بۆروسیا دۆرتموند، ئێدین تێرزیچی راهێنەری لاوی یانەکە سەرکەوتوبوو لەوەی وورەی نەڕوخێت و لەبەردەم یاریزانەکانیدا لاواز دەرنەکەوێت، بەڵام دیمەنێکی کاریگەر هەمووشتێکی پێچەوانە کردەوە کاتێک ئەو راهێنەرە لەگەڵ خۆزێ مۆرینهۆ دەرکەوت و چیتر نەیتوانی دڵتەنگی خۆی بشارێتەوە.

تێرزیچ بۆ ماوەیەک سەری لەسەر شانی مۆرینهۆ دانا لەوکاتەی راهێنەرە پۆرتوگالییەکە قسەی بۆ دەکرد تاوەکو ئارام ببێتەوە. پاش ئەو رووداوە، میدیاکان پرسیاریان لە مۆرینهۆ کرد چۆن ئامۆژگاری تێرزیچی کردووە و ئەویش وتی

تێرزیچ پێی وتم کە زۆر زۆر سەختە ئەم دۆخە تێپەڕێنێت، منیش وتم بە تێپەڕبوونی کات ئەمە ناگۆڕێت و تا هەتایە ئەم ئەزموونە لەگەڵی دەبێت بەڵام دەبێت زۆر شانازی بەوە بکەیت بەو کارانەی کردووەتە چونکە کاری گەورەت کردووە و گەیشتوونەتە ئێرە. وەکو راهێنەر ناتوانیت لەوە زیاتر بکەیت، راهێنەر ناتوانێت گۆڵ بکات بەڵکو دەتوانێت یاریزانەکان رێکبخات، مۆڕالیان بەرزبکاتەوە و متمانەیان بەرزبکاتەوە و هەر ئەوەندە. پلانەکانی زۆر باش بوون و ئازایانە یارییان کرد، ئەوان هەمووشتێکیان باشکرد جگە لە گۆڵ کردن، ئەوەش هەڵەی راهێنەر نیە.

دۆرتموند شەوی رابردوو بە دوو گۆڵی بێ وەڵام دۆڕا بە ریاڵ مەدرید و ئەمە دووهەم جارە لە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان تووشی شکست دەبن و لە 2013 هەر لە وێمبڵی بە بایەرن دۆڕان.

بابەتی زیاتر

Back to top button