ئیسپانیاگرنگترین

پشتیوانییەکی چاوەڕواننەکراو لە ژووری جلگۆڕین؛ یاریزانانی ریال مەدرید نایانەوێت ئاربێلوا بڕوات

دوای کارەساتی میونشن؛ ریال مەدرید لە رێگەی کۆبوونەوەیەکی خێراوە خەریکی چارەسەری ناوخۆییە

Yariga App

یاریگا –

ئالڤارۆ ئاربێلوا، راهێنەری ریال مەدرید رۆژی یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی لەناکاوی لەگەڵ یاریزانانی یانەکەیدا کرد، و جەختی لەسەر پێویستی پابەندبوون و یەکڕیزی بۆ ئەو ماوەیەی لەم وەرزە ماوە، کردەوە.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا، پەیامی سەرەکی ئاربێلوا ئەوە بوو کە دەبێت یاریزانانی تیپەکە وەکوو پیشەگەر مامەڵە بکەن و یەکڕیزی خۆیان بپارێزن لەم هەشت یارییەی کە لە خولی ئیسپانیا ماوە، هەرچەندە تیپەکە 9 خاڵ لە دوای بارسێلۆنای پێشەنگەوەیە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕە ئەمریکییەکە کەوتووە، دانی کارڤاخاڵ، کاپتنی ریال مەدرید لە کۆبوونەوەکەدا قسەی خۆی کردووە و پشتگیری لە بۆچوونەکانی راهێنەرەکەی کرد.  قسەکانی کارڤاخال زۆر جێگای پێزانین بوو بە لەبەرچاوگرتنی ئەو کێشەی پێکانانەی کە بەرگریکارەکە لەم وەرزەدا تووشی بووە. کارڤاخال تەنیا لە 13 یاریی لالیگا بەشداری کردووە و گرێبەستەکەی لە مانگی حوزەیراندا کۆتایی دێت.

ئاربێلوا لە مانگی کانوونی دووەمدا جێگەی چابی ئاڵۆنسۆی گرتەوە، سەرچاوە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کارگێڕیی مێرێنگی لە کۆتایی وەرز دووریدەخاتەوە، بەڵام ئەو زانیارییانەی ئاتلێتیک کە لە ژووری جلگۆڕینی یانەکە دەستیکەوتووە، لەدوای شکستە تاڵەکەی بەرامبەر بایرن میونشن و دوورخرانەوەیان لە چامپیۆنزلیگ، بەشێکی زۆر لە یاریزانانی تیپەکە پشتگیری خۆیان بۆ مانەوەی ئاربێلوا دەربڕیوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button