ئیتاڵیاگرنگترین

ڤیدیۆ؛ دوای دۆڕاندنەکەیان بە ئەیسی میلان یاریزانێکی هێلاس ڤێرۆنا تووشی دۆخێکی نەخوازر دەبێت

Yariga App

یاریگا –

گیفت ئۆربان دوای دۆرانەکەیان بە ئەیسی میلان و بێهیوابوونیان لە مانەوە لە سێریائەی، نەهامەتییەکانی نێو یاریگای هێشتا لە کۆڵ نەبووەوە کەچی لە دەرەوەی یاریگاش دووچاری دۆخێکی نەخوازراو بووەوە.

ئەمشەو یانەکەی ئۆربان بە گۆڵێکی بێ وەڵام بە میلان دۆڕا. بەو ئەنجامەش هێلاس ڤێرۆنا لە پلەیەک پێش کۆتایی ریزبەندیی خولی ئیتاڵی مایەوە و ههێندەیتر لە دابەزین نزیکبووەوە.

بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆییەک لە پێگە وەرزشییە ئیتاڵیەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، یاریزانە نەیجیریەکە دوای یارییەکە لە رێگەیدا بۆ گەڕانەوە بەرەو ماڵ لەلایەن هاندەرانی یانەکەیەوە دەوەستێنرێت بۆ وێنەگرتن. بەڵام هێرشبەرەکە رەتیدەکاتەوە بوەستێت، هەربۆیە یەکێک لە هاندەرەکان دەکێشێت بە ئۆتۆمبێلەکەیدا. ئەوەش ئۆربان ناچار دەبێت دابەزێت  و سەرەنجام شەڕی دەستەویەخە لەنێوانیاندا رووی دا.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button