چامپیۆنزلیگ

ئەو ریکۆردانەی لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای وێمبلی تۆمارکران

یاریگا –

ریال مەدرید بە بردنەوەی لە بۆڕووسیا دۆرتموند و بەدەستهێنانی پازدەمین نازناوی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای وێمبلی چەندان ریکۆردی شکاند و جارێکی دیکە یانە ئیسپانییەکە بۆ هەمووانی سەلماندەوە هەر خۆی پاشای چامپیۆنزلیگە.

  • ریال مەدرید لەوەتەی ساڵی 2000 هەشت نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە، لەکاتێکدا لە سەرەتای دامەزراندنی چامپیۆنزلیگەوە لە ساڵی 1956 تا 2000 یانە ئیسپانییەکە تەنیا حەفت نازناوی بەدەستهێنابوو.
  • تەنیا پێنج یاریزان لە مێژوودا 6 جار نازناوی چامپیۆنزلیگیان بەدەستهێناوە و سەرجەمیان لە ریال مەدریدن (تۆنی کرروس، لوکا مۆدریچ، دانی کارڤاخال، ناچۆ فێرناندێز، خینتۆ).
  • کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ریال مەدرید بووە یەکەم راهێنەر لە مێژوودا پێنج نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنێت، تەنانەت ئانچێلۆتی تەنیا وەکو راهێنەری ریال مەدریدیش لەدوای هیچ راهێنەرێک نییە و سێ نازناوی وەکو راهێنەری ریال بردووەتەوە.
  • ریال مەدرید نەک هەر لە سەرجەم یانەکانی ئەوروپا زۆرتر نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە، بەڵکو بەپێش خولەکانیش کەوتەوە و هیچ خولێک هێندەی مەدریدییەکان نازناوی چامپیۆنزلیگیان بەدەست نەهێناوە.
    (ریال مەدرید 15 نازناو، پرێمەرلیگ 15 نازناو، سێریا ئەی 12 نازناو، بۆندسلیگا 8 نازناو، ئێرێدێڤیزی 6 نازناو).
  • ڤینیسیۆس جۆنیۆر لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ تاکە یاریزانە 37 بڕینی سەرکەوتووی یاریزانانی هەبوو بێت.
  • فلۆرێنتینۆ پێرێز بووە یەکەم سەرۆک یانە لە مێژووی ریال مەدرید ببێتە خاوەنی 34 نازناو.

بابەتی زیاتر

Back to top button