ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

رۆژی پەیوەندیکردنی کیلیان ئێمباپێ بە ریال مەدرید ئاشکرا دەکرێت

لەم هەفتەیە کەڵەشێرەکە دەگاتە مەدرید!

یاریگا –

کات و رۆژی پەیوەندیکردنی کیلیان ئێمباپێی فەڕەنسی بە ریال مەدرید ئاشکرا دەکرێت.

رۆژنامەنووسی RMC فابریس هاوکینس بڵاویکردووەتەوە، رۆژی دووشەممە یاخود سێشەممەی داهاتوو، کیلیان ئێمباپێ بەشێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەکات.

رۆژنامەنووسە فەرەنسییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بەگوێرەی سەرچاوە نزیکەکانی لەناو یەکێتی تۆپی پێی فەڕەنسا، پێناچێت هەڵبژاردەکە رێگە بە کیلیان بدات شاندی هەڵبژاردەکە جێبهێڵێت.

بەو هۆیەش ئەگەر رێگە بە کیلیان نەدرێت شاندی هەڵبژاردەکە جێبهێڵێت ئەوا ناساندنی وەک یاریزانی نوێ یانەکە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دوادەکەوێت، بەڵام راگەیاندنی فەرمی هەر لەنێوان دووشەممە و سێشەممە دەبێت.

ئێمباپێ ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەکەی سەرقاڵی ئامادەکارییەکانە بۆ جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024، کە چوارشەممەی داهاتوو لە یارییەکی دۆستانە رووبەڕووی لوکسەمبۆرگ دەبنەوە، چوار رۆژ دواتر و لە 9ـی حوزەیران لە یارییەکی دیکەی دۆستانە رووبەڕووی کانەدا دەبنەوە.

لە 17 حوزەیرانیش بەرامبەر نەمسا یەکەم یاری خۆیان لە قۆناخی کۆمەڵەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024 دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button