ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

هاوژینەکەی ئیبراهیمۆڤیچ ڕێگرە لە پەیوەندی کردنی زاڵاتان بە بۆڵنیاوە

یاریگا- مانگی دیسامبەر کۆتا مانگی زاڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی ئەستێرەی ناوداری سویدیە کە خولی ئەمریکی و وێستەگەی داهاتووی ناوبراو تا ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە کام خولی ئەورووپی دەبێت.

لە ئێستادا زیاترین وڵات ناوی ئیبرای پێوە دەبەسترێت خولی ئیتاڵییە و یانەی بۆڵۆنیاش بەهێزترین ئەگەرە بەتایبەت کاتێک بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە دەنگۆیەکانی پشتڕاست کردەوە کە خواستیان لەوەیە گۆڵکارەکە بۆ 18 مانگ و بە شێوەی خۆڕایی بگوازنەوە، بەڵام وەک لە تازەترین زانیاریی ڕۆژنامەی گازێتا دیلۆ سپۆرتدا هاتووە، هاوژینی ئیبرا، هێلێنا سێگیر، ڕێگرە لە بەرامبەر ئەم ڕێککەوتنە و مەبەستێتی زاڵاتان بگەڕێتەوە بۆ ئەی سی میلان، بەوەی هێلێنا زۆر مەیلی لە شاری میلانۆیە.

لە ئێستادا بۆلۆنیا لە پلەی 15ی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵییەوە دێت و تەنها سێ خاڵی جیاوازە لە ناوچەکانی دابەزین. میلانیش دۆخی لەو زۆر باشتر نییە و تەنها پلەیەک لە سەرووی بۆڵۆنیاوەیە دوای 12 هەفتە لە یارییەکانی سێریائەی. بەوەش بژاردەکەی زاڵاتان هەرکامیانبێت، بێ فشار نابێت و کە وەک گۆڵکارێکی فریادڕەس جارێکیتر خۆی بنوێنێتەوە لەو خولەی پێشتر بە درێسەکانی یوڤێنتوس و ئینتەر میلان و ئەی سی میلانەوە ئەزموونی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button