ئینگلتەرا

🎥 | گریلیش لە کاتی ئاهەنگگێڕاندا تووشی رووداوێکی نەخوازراو بوو

یاریگا –

جاک گریلیش، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی لە کاتی ئاهەنگگێڕانی پاڵەوانێتی تیپەکەیدا دووجار نزیک بوو لە پاس بکەوێتە خوارەوە.

دوێنێ یانەی مانچێستەر سیتی ئاهەنگێکی تایبەتی لە شاری مانچێستەر بە ئامادەبوونی هاندەرانی بە بۆنەی بەدەستهێنانی پاڵەوا نازناوی پاڵەوانەتییان لە پرێمەرلیگ ئەنجامدا.

لەم وەرزەدا تیپەکەی گواردیۆلا ریکۆردێکی مێژوویی بەناوی خۆیەوە تۆمارکرد و بووە یەکەم یانە کە لە چوار وەرزی یەک لە دوای یەک لە پرێمەرلیگدا نازناوی پاڵەوانێتی بەدەستبهێنێت، ریکۆردێک کە رەنگە بۆ ماوەیەکی زۆر هیچ رکابەرێک نەتوانێت بەدەستی بهێنێت.

جاک گریلیشیش لەم مەراسیمەدا ئامادە بوو و ئەو رووداوە سەیرەی رووبەڕووی بووەوە سەرنجی زۆرانی راکێشا. یاریزانەکە کە بە خۆشحاڵییەوە لە نزیک لێواری پاسەکە وەستابوو، دووجار لە کاتی رۆیشتنی پاسەکە نزیک بوو بکەوێتە خوارەوە، بەڵام روبن دیاز و جێرمی دوکۆ ئەویان پاراست.

هەرچەندە میدیاکانی ئینگلتەرا پێشتر ئاماژەیان بەوە کردبوو کە پێپ گواردیۆلا لە گواستنەوەی زستانەدا بە رۆیشتنی ئەو یاریزانە رەزامەندی دەربڕیوە و ئەگەری ئەوە هەیە پێش دەستپێکردنی وەرزی داهاتوو سیتی بەرەو یانەیەکی دیکە جێبهێڵێت. بەڵام ئەمڕۆ فابریزیۆ رۆمانۆ ئاماژەی بەوە کرد کە پێپ دڵنیایی لە باشتر بوونی دۆخی یاریزانەکە لە وەرزی داهاتووی داوە و بە ئەگەرێکی زۆر لە پیکهاتەکەیدا دەیهێڵێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button