ئینگلتەراگرنگترین

ڤار نه‌یهێشت لیڤه‌رپوول ببێته‌ پاڵه‌وانی پرێمه‌رلیگ

یاریگا –

پەردە لەسەر رکابەرییەکانی پرێمه‌رلیگ بۆ وەرزی 2023-2024 دادرایه‌وه‌، بۆ چوارەم ساڵ لەسەریەک مانچێستەر سیتی بووە پاڵەوان، یانه‌ی لیڤه‌رپوول به‌هۆی به‌كارهێنانی سیسته‌می ڤار زۆرترین زیانی بەرکەوتووە.

پێگه‌ی میرۆر 30 هه‌ڵه‌ی ڤاری له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ ئاشكرا كردووه‌، هه‌روه‌ها لە راپۆرتێكدا كه‌ کەناڵی ESPN بڵاویكردۆته‌وه‌، رێژه‌ی ئەو هەڵانەی ناوبژیوانی ئاشکرا کرد کە به‌هۆی ڤاره‌وه‌ یانه‌كان زیانیان به‌ركه‌وتوه‌.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەڵەكان سوودی بۆ هەندێک یانه‌ هەبووە، لە هەمان کاتدا چه‌ند یانه‌یه‌كیش، زیانی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتوو كاریگه‌ری له‌سه‌ر پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ هه‌بوو.

كه‌ناڵه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ئەو تیپەی کە زۆرترین سوودی لە هەڵەکانی ڤار وه‌رگرتووه‌، ئەستۆن ڤێلایه‌ کە وەرزەکەی بە پلەی چوارەم کۆتایی پێهێنا سەرکەوت بۆ چامپیۆنزلیگ.

ئه‌ستۆن ڤێلا سوودی  لە سێ هەڵەی ڤار وه‌رگرتووه‌، بەبێ ئەوەی باجی هیچ هەڵەیەک بدات، دوای ئەویش ئیڤەرتن و مانچێستەر یونایتد دێن سوودیان له‌ هه‌ڵه‌ی ڤار وه‌رگرتووه‌.

لیڤەرپوول زۆرترین کاریگەری هەڵەی سیسته‌می ڤاری لەسەرە، کە چوار هه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌ر كراوه‌ كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامی یارییه‌كانی یانه‌كه‌ هه‌بووه‌، هیچ بڕیارێكی ڤاریش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌بووه‌، تۆتنهام هۆتسپێرس و کریستاڵ پاڵاسیش دوای لیڤه‌رپوول زۆرترین قوربانین.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button