ئه‌وروپائیسپانیا

دیێگۆ کۆستا ماوەیەکی درێژ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە

یاریگا
دیێگۆ کۆستا، هێرشبەری ئیسپانیا یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئەم وڵاتە بە هۆی پێکان سێ مانگ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردووەتەوە هێرشبەرەکەی رۆخێ بلانکۆس بەشداری راهێنانەکانی دوێنێ یانەکەی نەکردووە، ئەویش بە هۆی ئەو پێکانەی لە بڕبڕەی پشتی تووشی هاتووە و بەم هۆیەوەش ناچارە نەشتەرگەری بکات و بۆ ماوەی سێ مانگیش لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

کۆستا ئەمساڵ چیدیکە ناتوانێت یاری بۆ یانەکەی بکاتەوە و چاوەڕێ دەکرێت سەرەتای ساڵی 2020 بگەڕێتەوە یاریگاکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button