ئیتاڵیاگرنگترین

یوڤێنتوس دەچێتە کەیسێکی یاسایی لە دژی رۆناڵدۆ

یاریگا –

یانەی یوڤێنتوس بڕیاری داوە تانە لەو حوکمە یاساییە بدات کە بەهۆیەوە ئەو یانەیەی پابەند کرد بڕە پارەیەکی زۆر بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بدات.

مانگی رابردوو بوو دادگای تایبەتمەند لە ئیتاڵیا بڕیاری دا یۆڤی بڕی 9.7 ملیۆن یۆرۆی بدات بە ئەفسانە پورتوگالییەکە وەک مووچەی دواکەوتووی ناوبراو سەروەختی یاریکردنی بۆ ئەو یانەیە، بەتایبەت ماوەی سەرهەڵدانی کۆرۆنا و پرسی دواکەوتنی مووچەی یاریزانان، کە رۆناڵدۆ لە بنەڕەتدا داوای 19.5 ملیۆن یۆرۆی کردبوو.

رۆناڵدۆ کەیسێکی دادوەری لە یوڤێنتوس بردەوە

کەمێک پێش ئێستا فابریزۆ رۆمانۆ لە پێگەی فەرمی خۆی لە ئێکس بڵاوی کردەوە کە یانە ئیتاڵییەکە بڕیاری داوە تانە لەو حوکمە بدات و خۆی بەدوور بگرێت لە ملکەچبوون بە پێدانی ئەو بڕە پارەیەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە یاسایی لێی بردوونەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button