ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا به‌ گریانه‌وه‌ باسی كڵۆپ ده‌كات

بردنه‌وه‌ی شه‌ش نازناو له‌ حه‌فت ساڵ باوه‌ڕپێنه‌كراوه‌

Yariga App

یاریگا –

پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ستایشی تیپەکەی کرد کە بۆ چوارەم جار لەسەریەک نازناوی پرێمەرلیگیان بەدەستهێنا، ده‌ڵێت، لە رابردوودا لیڤەرپوول پاڵنەری ئێمە بوو و ئێستاش ئارسیناڵە.

گواردیۆلا له‌ باره‌ی بردنه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ ده‌ڵێت، قسەکانم بە باسکردنی ئارسیناڵ و لیڤەرپوول دەست پێدەکەم، لە رابردوودا لیڤەرپوول پاڵنەری ئێمە بوو و ئێستاش ئارسیناڵە، ئەمەش وایكرد ئاستمان بەرز بکەینەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم وەرزە نایاب بوو، ئێمەش درکمان بە سه‌ختی ركابه‌ریه‌كه‌ کرد، دەزانم کە ئارسیناڵ بۆ ساڵانی داهاتوو له‌سه‌ر ئه‌م ئاسته‌ بەردەوام دەبێت، ئه‌مه‌ش بەهۆی ئه‌وه‌ی راهێنەرێكی گه‌نج و یاریزانی به‌توانای هه‌یه‌.

ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وكاته‌ی هاتمه‌ ئێره‌ كه‌سێك پێیگوتبام لە ماوەی حه‌فت ساڵدا شه‌ش جار نازناوی خولی ئینگلیزی بەدەست دەهێنم، پێم دەگوت شێتی، ئەوە روونادات، بەڵام ئەوە روویدا، شەش نازناو لە حەوت ساڵدا شتێکی زۆر سەرنجڕاکێشمان کردووە.

باسی له‌وه‌شكرد، راهێنەران، تیمەکان و هەموو شتێک ناوازەیە، ئەمە قورسترین وەرزە بەهۆی چەند هۆکارەوە بۆ نمونه‌ بەهۆی کەمی ماوەی پشوو، پێکانی یاریزان، حەوسەلەی خراپی یاریزان و چەندین کێشەی کەسی دیکە، بۆیە لە بردنەوە شەش یاخود چوار نازناوی بەدوای یەکەوە، دەتوانم بڵێم بێخەوشە، زۆر قورس بوو. سەرەڕای بوونی چەندین کێشەیه‌ك، به‌ڵام ئەم یانەیە تایبەتە

له‌باره‌ی ركابه‌ره‌كان و ده‌رفه‌تی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ راهێنه‌ره‌ ئیسپانیه‌كه‌ رایگه‌یاند،خاڵی وەرچەرخان ساتی دۆڕانی لیڤەرپوول بوو بەرامبەر کریستال پاڵاس، هەروەها دۆڕانی ئارسیناڵ بوو بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا، ئەو ساتە گوتم باشە، دەرفەتییان پێداین، هیچ دەرفەتێکی دیکەمان پێنادەن، بۆیە دەبێت بیقۆزینەوە.

گوتیشی، لە رابردوودا لیڤەرپوول پاڵنەری ئێمە بوو و ئێستاش ئارسیناڵە، بۆیە لە ناخی دڵمەوە پیرۆزبایی لە میکێل ئارتێتا و ستاف و یاریزانانی دەکەم، ئەوان پاڵنەرێکی زۆربه‌هێز بوون بۆ ئێمە، پەیامی میکێل و یاریزانانه‌كانیم پێگەیشت سوپاسیان ده‌كه‌م.

له‌ كۆتاییدا به‌ قورگی پرگریانه‌وه‌ باسی یۆرگن کڵۆپ ده‌كات و گوتی، زۆر بیری یۆرگن کڵۆپ دەکەم، ئەو بەشێکی گرنگی ژیانی منە، وەک راهێنەر ئاستی منی زۆر بەرزکردەوە، پێم وایە ئێمە زۆر رێزی یەکتر دەگرین، ئەو هەستەم هەبوو کە لە بڕیارەکەی پاشگەز دەبێتەوە، به‌ڵام رووینه‌دا، دەمەوێت بۆ قسەکانی زۆر سوپاسی بکەم ئەو باش دەزانێت، لە پشتی منەوە، یانەکە زۆر شتم بۆ دابین دەکات، ئەگەرنا من بە تەنیا نەمدەتوانی سەربکەوم.

بابەتی زیاتر

Back to top button