یاریگا –
ناڤاس لە هەڵوێستێکی وەفادارەنەی بۆ سێڤییا بڕیاریداوە بەخۆڕایی یاریی بۆ یانەکە بکات و دواتر گرێبەستێک بۆ تاهەتایە لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە بکات.
یانەی سێڤییای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، خیسۆس ناڤاس تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بەخۆڕایی یاریی بۆ یانەی سێڤییا دەکات و مووچەکەی پێشکەشی دەزگای خێرخوازیی یانەی سێڤییا دەکات، ئینجا دوای وازهێنانی لە یاریکردن هەر لە یانەکە کاردەکات و تاهەتایە گرێبەست لەگەڵ یانەکە واژۆ دەکات.
— Jesús Navas (@JNavas) May 18, 2024
ناڤاس لە راگەیاندراوێکیدا ئاشکرایکردووە، دوای ئەویە لەگەڵ سەرۆکی یانەی سێڤییا گفتوگۆی کرد، هەردوولا گەیشتنە رێککەوتن ناڤاس تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بێبەرامبەر یاریی بۆ یانە ئەندەلووسییەکە بکات و دواتر هەر لە یانەکە بمێنێتەوە و کاری کارگێڕی یان راهێنەرایەتی بکات.
ناڤاس (38 ساڵان) ساڵی 2004 لە یانەی سێڤییا دەستی بە یاریی کردووە و جگە لە سالانی 2013 تا 2017 بە درێژایی کاروانی وەرزشی تەنیا درێسی سێڤییای پۆشیوە و لە 684 یاری 37 گۆڵ و 119 ئەسیستی کردووە و 10 نازناوی بۆ یانەکە بردووەتەوە.