ئیسپانیاگرنگترین

گورزێکی کوشندە بەر بێتیس و ئیسکۆ کەوت

ناتوانێت بەشداری یۆرۆی 2024 بکات

یاریگا –

ئیسکۆ، یاریسازی ریال بێیتیس ناتوانێت بەشداری لە دوا گەڕەکانی ئەم وەرزەی لالیگا بکات و پێناچێت، بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیاش بۆ یۆرۆی 2024 بکرێت.

ئیسکۆ لە یاری رابردووی بێتیس بەرامبەر لاس پاڵماس لە لالیگا، بەهۆی گورزێکی کوشندە کە بەر قاچی کەوت، یاریگای جێهێشت و دوای پشکنینەکان دەرکەوت، ئێسکی گوێلک (کاڵف)ی شکاوە.

یاریزانی تەمەن 24 ساڵان ئەمڕۆ پشکنینی گشتی کرد، بەڵام ئەنجامەکان بە دڵی ئەو و هاندەرانی بێتیس نەبوو.

ریال بێتیس لە پلەی حەوتەمی ریزبەندی لالیگادایە و ئەم گەڕە رووبەڕووی ریال سۆسیدادی خاوەن پلەی شەشەم دەبێتەوە، ئەنجامی یارییەکە بەشێوەیەکی بەرچاو، سەرکەوتووی یۆرۆپالیگی وەرزی داهاتوو یەکلاییدەکاتەوە.

پێشبینی بانگهێشتکردنی یاریزانی پێشووی ریال مەدرید بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەکرا، هەرچەندە دوا یاری لە 2019 لەگەڵ لاڕۆخا کردووە.

یۆرۆی 2024 لە 14 مانگی داهاتوو لە ئەڵمانیا دەستپێدەکات و لە 27ی ئەم مانگە، دێ لا فوێنتێ، راهێنەری ئیسپانیا لیستەکەی ئاشکرا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button