یاریگا –
کۆل پاڵمەر یاریزانی یانەی چێڵسی دڵخۆشی خۆی بە بەدەستهێنانی سەرکەوتنەکەی بەرامبەر برایتۆن لە خولی نایابی ئینگلیزی دەربڕی.
کۆل پاڵمەر لە لێدوانێکدا بۆ بی بی سی سپۆرت گوتی، پێویستمان بە سێ خاڵ بوو ، گه‌یشتن بۆ پلەی شەشەم شتێکی گەورەیە بۆ ئێمە، كارێكی قورس بوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، چێڵسی یانەیەکی گەورەیە ،هەمووان دەیانەوێت له پلەی شەشەم یان سه‌رووتر کۆتایی به وه‌رزه‌كه پێبهێنین، دەبێت سەیری ئەوە بکەین لە سەرەتای وەرزدا لە کوێ بووین، نزیك بووین له‌وه‌ی به‌شداری هیچ ركابه‌رییه‌كی ئه‌وروپی نه‌كه‌ین، بۆیە گەڕانەوە بۆ به‌شداریكردن له كێبركێیه‌كی ئەوروپی هەنگاوێکە بە ئاراستەیەکی دروستدا.
لە کۆتاییدا گوتی، له‌باه‌ری داهاتووی خۆی له‌گه‌ڵ چێلسی گوتی، دڵخۆشم له یانه‌كه بیر له رۆیشتن ناكه‌مه‌وه، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له رۆیشتنم ده‌كرێت دوورن له راستی.