ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید یەکەم ئۆفەری پێشکەشکراو بە رۆدریگۆی رەتکردەوە

''نزیکی رۆدریگۆ مەبنەوە''

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول یەکەم هەنگاوی مێرکاتۆی هاوینەی ناوە و ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی رۆدریگۆ، هێرشبەری ریال مەدرید کرد.

یۆرگن کڵۆپ تەنیا یەک یاری لەگەڵ لیڤەرپوول ماوە و لە سەرەتای مانگی داهاتوو، ئارنە سڵۆت، راهێنەری فاینۆرد دەبێتە راهێنەری داهاتووی یانەکەی مێرسیساید.

بەهۆی ماڵئاوایی کڵۆپ، ناڕوونی لە داهاتووی هەریەکە لە ترێنت ئالێکساندێر ئارنۆڵد، ڤیرڤیل ڤان دایک و محەمەد سەڵاح دروستبووە، چونکە تەنیا 12 مانگ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکانیان ماوە.

تۆڕی هەواڵی فیچاخێس بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول بڕی 120 ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی رۆدریگۆ کردووە، بەڵام دەستەی کارگێڕی یانە مەدریدییەکە، دەستبەجێ ئۆفەرەکەیان رەتکردووەتەوە و بە لیڤەرپوولییان راگەیاندووە، نیازی فرۆشتنی رۆدریگۆییان نییە.

سەرەڕای ناجێگیری لە بەشدارییەکانی پێکهاتەی سەرەکی کارلۆ ئانچێلۆتیدا، رۆدریگۆ لەم وەرزەدا 17 گۆڵی کردووە و 9 گۆڵیشی دروستکردووە.

داروین نونێز، خاوەنی ریکۆردی گرانترین گواستنەوەیە لە مێژووی لیڤەرپوول، بەڵام پێدەچێت رێدز ئامادەبێت لەم هاوینەدا ژمارە پێوانەییەکە بشکێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button