جیهانگرنگترین

فرانس فوتبۆڵ باڵۆندۆرە هەڵپەسێردراوەکەی 2020 دەبەخشێ

Yariga App

یاریگا –

لە پێشهاتێکی نوێدا گۆڤاری فرانس فوتبوڵ کە ساڵانە باڵۆندۆر دەبەخشێتە باشترین یاریزانی جیهان، بیر لە بەخشینی تۆپە ئاڵتوونیەکە دەکاتەوە بە یاریزانی شایستە لە ساڵی 2020.

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بەهێزترین پاڵێوراو بوو بۆ بردنەوەی خاڵەتەکە لەو سا‌ڵەدا، دوای کۆتاییهێنان بە وەرزێکی سەرسوڕهێنەر لەگەڵ بایرن میونشن کە توانیان چامپیۆنزلیگ ببنەوە بە بردنەوەی هەموو یارییەکان. ئەوە جگە لە جووت نازناوی نێوخۆیی؛ بۆندسلیگا و جامی ئەڵمانیا. بەڵام بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی جیهانگری کۆرۆناوە بۆنەکە بەڕێوە نەچوو.

ئیڤان سان ئانتۆنیۆ لە رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاوی کردووەتەوە کە گۆڤارەکە بیر لەوە دەکەنەوە باڵۆندۆری ئەو ساڵە ببەخشن بە هێرشبەرە پۆڵەندییەکە.

لیڤا لەو ساڵەدا توانا گٶڵکارییەکانی بە جۆرێک تەقیبووەوە، توانی لە 47 یاریدا 55 گۆڵ تۆمار بکات.

بۆ وەبیرهێنانەوە، لەوەتەی ساڵی 2008 تا 2023 لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ قۆرخی خەڵاتەکەیان کردووە. تەنها دوو جارێک ناوبڕ کەوتبێتەوە نێوانیانەوە، لوکا مۆدریچ و کەریم بێنزیما بوون کە توانیان لە ساڵەکانی 2018 و 2022 پشوویەک بە دوو ئەفسانە زیندووەکەی ئەرجەنتین و پورتوگال بدەن.

هەر بۆیە بە بەخشینی خەڵاتی 2020 بە لیڤاندۆڤسکی، ئەو ناوبراو دەبێتە سێیەم یاریزان جگە لە مێسی و رۆناڵدۆ، بتوانێ باڵۆندۆر بباتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button