ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول ریسەکە لە ئارسیناڵ دەکات بە خوری

پوچەڵکردنەوەی پلانەکانی ئارسیناڵ

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی لیڤەرپوول، ئارسیناڵ لە گواستنەوەی ئالێکساندەر ئیساکی ئەستێرەی نیوکاسڵ بێهیوا دەبێت.

ماوەی زیاتر لە ساڵێکە ناوی ئیساکی سویدی و هێرشبەری نویکاسڵ یونایتد بە ئارسیناڵەوە بەستراوەتەوە، گەنەرز خۆی ئامادەکردووە تا لە مێرکاتۆی هاوینە یاریزانەکە بەرەو ریزەکانی بگوازێتەوە. بەڵام رەنگە رێدز ریسەکە لە گەنەرز بکات بە خوری.

رۆژنامەی ئێکسپرێس بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول چاوی بڕیووەتە تواناکانی ئانتۆنی گوردنی ئینگلیزی و ئەستێرەی یانەی نویکاسڵ، رێدز ئامادەیە 100 ملیۆن پاوەند لە پێناو گواستنەوەی خەرجبکات.

بەهۆی یاسای دارایی خاوێن، نیوکاسڵ ناچارە لە هاوینی داهاتوو بە بەهای 63 ملیۆن پاوەند یاریزان بفرۆشێت، بۆیە 100 ملیۆن پاوەندەکەی لیڤەرپوول نەک هەر گرفتەکانیان چارەسەر دەکات، بەڵکو رێگە خۆشکەر دەبێت بۆ گواستنەوەی یاریزانی دیکە.

جیا لەوەش، نویکاسڵ ناچار نابێت دەستبەرداری ئەستێرەکانی دیکەی ببێت، بەتایبەت ئیساک، کە ئێدی هاوی راهێنەری یانەکە سوورە لەسەر پارێزگاریکردن لە تواناکانی.

هەر بۆیە ئەگەر گواستنەوەی گۆردن بۆ لیڤەرپوول سەرکەوتوو بێت، ئەوا ئارسیناڵ لە گواستنەوەی ئیساک بێهیوا دەبێت، ئەوکات دەبێت بەدوای هێرشبەرێکی دیکەدا بگەڕێت.

ئالێکساندەر ئیساک لەگەڵ نیوکاسڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button