ئاسیائۆڵێمپیادی پاریسعێراقگرنگترین

ئێمباپێی عێراقییەکان؛ عەلی جاسم لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەکەی گەیشتە لووتکە

یاریگا –

عەلی جاسم یاریزانی لاوی یانەی قوە جەوییە و هەڵبژاردەی عێراق لە ماوەی ساڵ و نیوێک لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەکەی گەیشتە لوتکە، ئەم هێرشبەرە لاوە بە ماوەیەکی کەم هاوشێوەی کیلیان ئێمباپێ دەستکەوتی گەورەی بەدەستهێناوە.

عەلی جاسم کە لە 20ـی یەنایەر/کانوونی دووەمی 2004 لە بەغدا لەدایکبووە و تەمەنی تەنیا 20 ساڵە، لە ماوەی ساڵێک و نیودا لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەکەی لە 74 یاری 28 گۆڵ و 31 ئەسیستی کردووە.

عەلی جاسم کە عێراقییەکان بە کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری فڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی دەچوێنن و لە بۆرسەی یاریزاناندا نرخەکەی 300 هەزار دۆلارە، بە تۆمارکردنی چوار گۆڵ لە شەش یاریدا خەڵاتی گۆڵکاری جامی ئاسیای ژێر 23 ساڵانی بەدەستهێنا و بە دووەم باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکەش هەڵبژێردرا، کە عەلی جاسم و هاوڕێیەکانی پلەی سێیەمی پاڵەوانێتییەکەیان بەدەستهێنا و گەیشتنە ئۆڵێمپیادی پاریس.

عەلی جاسم هەر لەو ماوەیەدا لەگەڵ هەڵبژاردەی لاوانی عێراق بە باشترین یاریزانی جامی ئاسیای ژێر 20 ساڵان دەستنیشانکرا، لەگەڵ هەڵبژاردەی یەکەمی عێراقیش لە جامی ئاسیای 2023 بە باشترین یاریساز دەستنیشانکرا و زۆرترین ئەسیستی تۆمارکرد.

عەلی جاسم لە جامی ئاسیای ژێر 23 ساڵان
عەلی جاسم لە جامی ئاسیای ژێر 23 ساڵان

عەلی جاسم کە پێشتر یاریی بۆ یانەکانی کەرخ و شوڕتە و کارەباش کردووە، هاوینی رابردوو بەفەرمی بۆ ماوەی سێ ساڵ گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئەنتالیاسپۆری تورکی کرد، بەڵام دواتر بە هۆکاری کەسی خۆی گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە و گەڕایەوە ریزەکانی یانەی کارەبا.

عەلی جاسم لە ماوەی ئەو ساڵ و نیوەدا لەگەڵ قوە جەوییەش گەیشتە لوتکە و لە پێنج یاریی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا چوار گۆڵی بۆ یانەکەی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button