یاریگا –
سەرەڕای ئەنجامە خراپەکانیان، ئێریک تین هاگی راهێنەری مانجێستەر یونایتد رەتی دەکاتەوە ددان بە خراپی ئاستیاندا بنێت. ئەوە لە کاتێکدایە ئەمرۆیش بەرانبەر بێرنلی ناوچەی دابەزین یەکسان بوون لەنێو یاریگای ئۆڵدترافۆرد.
دوای یارییەکە تین هاگ وتی
ئێمە لەم ساتەدا یەکێکین لە پڕ جووڵەترین و چێژبەخشترین یانەکانی خولی ئینگلیزی. ئێمە لە یاییەکەدا خۆمان خستە پێگەی بردنەوەوە، هەلێکی زۆر دەرەخسێنین بۆ گۆڵ تۆمارکردن بەهۆی ئەو یارییە باشەی ئەنجامی دەدەین. بەڵام لە کۆتاییدا دەستبەرداری دەبین کە زۆر ناپێویستە.
قسەکانی راهێنەرە هۆڵەندیەکە لە کاتێکدایە پێنج یارییە تیمەکەی تەنها یەک بردنەوەی تۆمار کردووە. لە 34 هەفتەی پریمەرلیگدا تەنها 54 خاڵیان کۆکردووەتەوە و لە پلەی شەشەم دێن. تا ڕادەیەکی زۆر بێهیوا بوونە لە گەیشتن بە پاڵەوانێتیە ئەوروپیە گەورەکان.
🗣️ Erik ten Hag: "We are one of the most dynamic and entertaining teams in the league at this moment. We are creating loads of chances by playing good football." pic.twitter.com/5aBfWjNCRN
— Football Tweet ⚽ (@Football__Tweet) April 27, 2024
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا ئەوە هۆکارەکەی بەختە یان لاوازیی ئەقڵیەتی. تین هاگ راشکاوانە وتی “هەردوکیان”.
ئەوەشی نەشاردەوە کە ئەو ماوەیە لەگەڵ ناوبژیواندا بەختیان نییە.