ئینگلتەراگرنگترین

ڤیدیۆ؛ دی خیا مەشقەکانی دەستپێکردووە و نزیکە لە گەڕانەوە

گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە پارێزگاری لە دۆخی جەستەیی دەکات

یاریگا –

دەیڤد دی خیا ڤیدیۆییەکی خۆی لە کاتی مەشقدا لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاوکردەوە.

دی خیا، لە هاوینی رابردوودا مانچێستەر یونایتدی جێهێشت و لەوساتەوە بێ یانەیە؛ لە دوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ساتی مەشقەکانی، دەنگۆی گەڕانەوەی بۆ رکابەرییەکان زیادکرد.

گۆڵپارێزی ئیسپانی لە کاپشنی ڤیدیۆکەدا تێکستێک و ئیمۆجی دڵێکی نووسیووە

لەیاد ناکەین، بە بەهێزی دەگەڕێینەوە.

بەگوێرەی زانیاریی میدیاکانی ئیسپانیا بێت، ڤیدیۆکە لە یاریگای مەشقی ئاڵترینچام تاون کردووە، ئەو یانەیە بەشداری لە ناشناڵی لیگی ئینگلتەرا دەکات.

ناوی گۆڵپارێزی 33 ساڵان بە چەندین یانە بەستراوەتەوە، بەڵام دی خیا ئامادەنییە بە کەمتر لە 375 هەزار پاوەند وەک مووچەی هەفتانە رازی بێت.

یانەکانی سعودیە هاتبوونە سەر هێڵ و تەنانەت دوای پێکانەکەی نیک پۆپ، نیوکاسڵ یونایتدیش لەنێو گرنگیپێدەران بوو، بەڵام هیچ شتێک رووی نەدا.

ریال بێتیس دوا یانەیە ناوی بە دی خیا بەسترابێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ گفتوگۆییەکی فەری نەکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button