ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

یانەیەك لە گواستنەوەی چاڤی هێرناندێز نزیك بووە

یاریگا

راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد یانەی ئەیاكس ئامستەردامی هۆڵەندی لە گواستنەوەی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری بارسێلۆنا نزیك بووە.

چەند مانگێك پێش ئێستا چاڤی هێرناندێز لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لە كۆتایی وەرزدا ریزەكانی یانە كەتەلۆنییەكە جێدەهێڵێت، بەڵام لەسەر داوای خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەكە لە بڕیارەكەی پەشیمان بوویەوە.

لە قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ بارسێلۆنا بەرامبەر پاریس سانجێرمان شكستیهێنا و ماڵئاوایی لە پاڵەوانیەتیەكە كرد.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، یانەی ئایاكس ئامستەردامی هۆڵەندی چاڤی هێرناندێزی لە پێشینەی كارەكانی دانابوو، لەگەڵ بریكاری كارەكانی لە قسەكردندا بوون.

ئاماژە بەوەشكراوە، دواتر بەرپرسانی یانە هۆڵەندییەكە لە بڕیاری مانەوەی لە بارسێلۆنا سەریان سوڕماوە.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، یانەكە ناچار بە دوای شوێنگرەوەدا دەگەڕێن و ئێریك تێن هاخ و گراهام پۆتەریان لەسەر مێزی گفتۆگۆی یانەكە داناوە.

لەم وەرزەدا ئەیاكس بە كۆكردنەوەی 49 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی خولی نایابی هۆڵەندا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button