ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

ئونای ئێمری ئامانجی ئەم وەرزەی ئاستۆن ڤێلای ئاشكرا كرد

یاریگا

ئونای ئێمیری، راهێنەری ئیسپانی یانەی ئاستۆن ڤێلای ئینگلیزی باس لە ئامانجی ئەم وەرزەی یانەكەی دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ئاستۆن ڤێلا لە یاریگای ڤێلا پاركی تایبەت بە خۆی میوانداری چێڵسی بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 35ی پرێمەرلیگ.

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەكەیان بەرامبەر چێڵسی، ئێمیری گوتی:

ئاستۆن ڤێلا شایەنی ئەوەیە وەرزی داهاتوو لە چامپیۆنزلیگ بێت، لە یارییەكانی داهاتوودا دەجەنگین لەپێناو گەیشتن بە ئامانجەكەمان.

لە قۆناخی یەكەمدا لە یاریگای چێڵسی بردمانەوە، جارێكی دیكە لە جامی یەكێتی ئینگلتەرا رووبەرووی یەك بووینەوە شایەنی بردنەوە بوون، زۆر رێزیان لێ دەگرم.

ئاستۆن ڤێلا بە كۆكردنەوەی66 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی پرێمەرلیگ دێت و  چێڵسیش بە47 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button