ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کانسێلۆ دەگەڕێتەوە مانچێستەر سیتی؟

پێپ گواردیۆلا وەڵام دەداتەوە...

یاریگا –

داهاتووی جواو کانسێلۆی پۆرتوگالی لە نێوان بارسێلۆنا و مانچێستەر سیتی بەناڕوونی ماوەتەوە.

کانسێلۆ لە هاوینی رابردوو بەشێوەی خواستن لە مانچێستەر ستییەوە پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد، بەڵام تا ئێستا دیاری نییە بارسێلۆنا گرێبەستەکەی لە خواستنەوە دەگۆڕێت بۆ هەمیشەیی یاخود نا.

بەرگریکارە تەمەن 29 ساڵانییەکە لە سەرەتای وەرز ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و دڵی یانەکەی بەدەستهێنا، بەڵام لەدوایین دوو یاری چارەنوسسازی یانەکەی بەرامبەر بە پاریس سانجێرمان و ریال مەدرید بە ئاستێکی خراپ دەرکەوت.

بەهۆی ئاستە خراپەکەی لەو دوو یارییەدا بارسێلۆنا لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کانسێلۆ دوودڵە، پێپ گواردیۆلای راهێنەری مانچێستەر سیتیش دەڵێت؛ بڕیارمان لەسەر داهاتوویی نەداوە.

جارێ باسی داهاتووی کانسێلۆمان نەکردووە، لە کۆتایی وەرز بڕیاری لەسەر دەدەین.

کانسێلۆ لەم وەرزە بە درێسی بارسێلۆنا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری 36 یاری کردووە، 4 گۆڵی کردووە و 4 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button