ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڤان پێرسی بۆ ئەرکە نوێیەکەی ئامادەیە

یاریگا –

رۆبن ڤان پێرسی بۆ وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی هێرنڤینی هۆڵەندی ئامادەیە.

ماڵپەڕی فووت مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، ڤان پێرسی هۆڵەندی رەزامەندی دەربڕیووە بۆ ئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی هێرنڤینی لە ئەستۆ بگرێت.

هێرنڤین لەم وەرزەی خولی هۆڵەندی بە کۆکردنەوەی 36 خاڵ لە 30 یاریدا پلەی دەیەمی ریزبەندی خولەکەی گرتووە، لە کۆتایی وەرزەکەش کیس ڤان فۆندێرێن دەست لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دەکێشێتەوە.

رۆبن لە ساڵی 2021 تا ئێستا راهێنەرایەتی تیپی لاوان و تیپی ژێر 18 ساڵانی یانەی فاینۆردی کردووە، بەڵام هێرنڤین دەبێت بە یەکەم یانەی سەرەکی کە ئەستێرە هۆڵەندییەکە راهێنەرایەتی بکات.

ئەفسانە هۆڵەندییەکە لە کاروانی وەرزشیدا درێسی یانەکانی ئارسیناڵ، مانچێستەر یونایتد، فەنەرباچێ و فاینۆردی پۆشیووە، لە ساڵی 2019 بەشێوەیەکی یەکجاری وازی لە یاریکردن هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button