ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا: سبەی هالاند بەهۆی پێکانەوە بەرامبەر برایتن یاریی ناکات

یاریگا –

گواردیۆلا بەفەرمی رایگەیاند هالاند بەهۆی پێکانەوە لە یاریی سبەی بەرامبەر برایتن ئامادە نابێت.

پیپ گواردیۆلا، بەڕێوەبەری هونەری مانچێستەر سیتی ئینگلیزی لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی پێش یاریی برایتن لە پرێمەرلیگ دەڵێت :’ئێرلینگ هالاند بەهۆی پێکانەوە سبەی گەشتی برایتن ناکات و بۆ یارییەکە بەردەست نابێت، بەڵام فیل فۆدین و جۆن ستۆنز بەردەست دەبن و بۆ یاریکردن ئامادەن’.

هالاند بەهۆی پێکانەوە سەرەتای ئەم هەفتەیە نەیتوانی لە قۆناخی پێش کۆتایی جامی FA بەرامبەر چێڵسی یاریی بکات و تاوەکو ئێستا نەگەڕاوەتەوە راهێنانەکانی مان سیتی، کە بە تۆمارکردنی 20 گۆڵ بە هاوبەشی لەگەڵ کۆل پالمەر پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەی گرتووە.

سبەی پێنجشەممە مانچێستەر سیتی لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە پرێمەرلیگ دەبێتە میوانی برایتن، کە مان سیتی بە کۆکردنەوەی 73 خاڵ لە پلەی سێیەم دێت و چوار خاڵ لەدواوەی ئارسێناڵ دێت کە دوو یاریی کەمتری لە گەنەرز کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button