ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

ئارتێتا باس لە بردنەوەكەیان بەرامبەر چێڵسی دەكات

یاریگا-

میكێل ئارتێتای ئیسپانی و راهێنەری یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی باس لە بردنەوەكەیان بەرامبەر چێڵسی دەكات.

شەوی رابردوو ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری چێڵسی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یاری دواخراوەی هەفتەی 29ی پرێمەرلیگ.

لە دوای یارییەكە و لە لێدوانەكانیدا بۆ TNT sports ئارتێتا گوتی:

زۆر دڵخۆشم بە بردنەوەكە، بە ژمارەی ئەو هەل و گۆڵانەی كە كردمان، هەروەها بەوەی تۆڕی گۆڵەكەشمان بە خاوێنی هێشتەوە.

ئەوەی ئەم یاریزانانە لە ماوەی دە رۆژی كۆتاییدا كردوویانە باوەڕ پێنەكراوە، سەیری ژمارەكانی هەندێكیان دەكەیت ئەوە نا ڕاستەقینەیە، دەتوانن بیكەن و دەتوانن خۆیان باشتریش بكەن،  چونكە ئەوەیان دەوێت، وە هەروەها بیرۆكەی بردنەوە لە بیر و هزریاندایە.

ئۆدیگارد؟

یاریزانێکی بەهرەمەندە و دەتوانێت لەگەڵ ئێمەدا گەشە بکات، ئێمە بڕوامان هەبوو کە دەتوانێت شتێکی تایبەت بۆ یانەكە زیاد بکات.

ركابەری لەسەر نازناوی پرێمەرلیگ؟

ئێمە دەبێت كاری خۆمان بكەین، ئێستاش دەبێت چاوەڕێ بكەین و ئەنجامی داهاتووی لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی ببینین.

پۆچێتینۆ؟

ئەو شایەنی هەموو هاوسۆزییەكە لە جیهاندا، بۆ ئەو كارانەی كردوویەتی و دەیكات، ئەو كارێكی باش دەكات، شایەنی ئەوەیە لە حەوت یاری داهاتوودا بردنەوە بەدەست بهێنێت.

ئارسیناڵ بە كۆكردنەوەی 77 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگی گرتووە و بە جیاوازی سێ خاڵ لە پێش لیڤەرپوولی دووەمەوەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button