ئینگلتەراگرنگترین

دواین زانیاری لەسەر کێبڕکێی گەیشتن بە پرێمەرلیگ

یاریگا-

تەنیا دوو هەفتە ماوە بۆ کۆتایی هاتنی ئەم وەرزەی چامپیۆنشیپ، هێشتا کێبڕکێی گەیشتن بە پرێمەرلیگ بەردەوامە.

لەم بابەتەدا بە وردی تیشک دەخەینە سەر دۆخی یانەکان و ئەگەرەکانی گەیشتن بە پرێمەرلیگ.

  • لێستەر سیتی

لە ئێستادا پێشەنگی خولەکەی گرتووە و نزیکترین یانەیە لە گەیشتن بە پرێمەرلیگ، یەک بردنەوەی دیکە لە دوو یاری داهاتوودا، بەفەرمی لێستەر دەگەڕێنێتەوە بۆ پرێمەرلیگ.

 

  • رکابەری دووەم یانەی سەرکەتوو بۆ پرێمەرلیگ

رکابەرییەکە لەنێوان لیدز یونایتد و ئێپسویچ تاونە، لیدز یونایتد 90 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی دووەمە بەڵام تەنیا دوو یاری ماوە، پێویستە هەردوو یاری داهاتوو بباتەوە و چاوەڕوانی کەوتنی ئیپسویچ تاون یاخود لێستەر بکات.

هەرچی یانەی ئپسویچ تاونە بلیتی گەیشتن بە پرێمەرلیگ لەدەستی خۆیدایە، ئێستا 89 خاڵی هەیە و سێ یاری دیکەی ماوە. بە بردنەوەی سێ یاری داهاتوو، راستەوخۆ دەگاتە پرێمەرلیگی وەرزی داهاتوو.

 

  • رکابەری گەیشتن بە پلەی ئۆفس ( ئەنجامدانی یاری یەکلاکەرەوە بۆ گەیشتن بە پرێمەرلیگ )

هەرسێ یانەی ساوسامپتن و وێست برۆمیچ و نۆرویچ سیتی دەچنە پلەی ئۆفسەوە ( سێیەمی ریزبەندیش لەگەڵیاندا )

لە پلەی ئۆفس دوو یاری ئەنجامدەدرێت ( سێیەمی ریزبەندی بەرامبەر شەشەمی ریزبەندی ، یاری دووەمیش لە نێوان چوارەم و پێنجەمی ریزبەندی دەکرێت )

براوەی هەردوو یارییەکە لە یاری کۆتاییدا لە یاریگای وێمبڵی رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە، براوەی ئەو یارییە دەگاتە پرێمەرلیگ.

 

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button